Erbil 6°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 23:41

چی لەسەر رۆژی ڤاڵانتاین دەزانیت ؟

کوردستان TV
100%

ساڵانە رۆژی 14/2 وەكو رۆژی جیهانی عاشقان دیاری كراوەو بە ڤالانتاین ناودەبرێت.
رۆژی خۆشەویستی ناسراو بە "ڤالانتین" كە یەكێكە لەو بۆنانەی لە جیهاندا هەموو ساڵێك لە 14/2 یادی دەكرێتەوە، بەتایبەتی لەوڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕەنگی سووریش نیشانەی سەرەكی ئەم ڕۆژەیە.
لەو رۆژەدا جگە لە بەخشینەوەی گوڵی سوور، عاشقان سێوی مێخەكڕێژ پێشكەش بەخۆشەویستەكانییان دەكەن و ئەمەش وەكو یەكێك لە دیارییە هەرە بەنرخەكان لەلایەن دەمێنێتەوە و گرنگی پێ دەدرێت.
لە رۆژی 14ی شوباتی ھەموو ساڵێك لە سەرانسەری جیهان، وەكو رۆژی خۆشەویستی رێز لەم رۆژە دەگیرێت و عاشقان رۆژێكی تایبەت بەسەر دەبەن و لەم رۆژەدا زۆر كەس لەگەڵ خۆشەویستەكانییان جەژن دەگێڕن و نامەی عاشقانە دەگۆڕنەوە یان كاتێكی پڕ لە خۆشی بەسەردەبەن.
لە هەرێمی كوردستانیش هاوشێوەی وڵاتان، ئەم رۆژە بەشێوەی جیاجیا بەڕێدەكرێت و عاشقان روو لە دوكانەكانی گوڵفرۆشی دەكەن تاوەكو گوڵی سوور پێشكەش بەخۆشەویستەكانییان بكەن. خاوەنی دوكانێكی گوڵفرۆشیش ئاماژە بەوە دەكات كە چەند رۆژێك پێشتر خەڵك سەردانی دوكانەكانییان دەكەن بۆ ئەوەی لە رۆژی ڤالانتیاندا گوڵە سوورەكانییان بەشێوەیەكی جوان بۆ ئامادە بكەین.
لە رۆژی عاشقاندا خۆشەویستەكان و هاوسەران گوڵ و دیاری جیاواز دەگۆڕنەوە، رەنگە لەهەندێك وڵات بایەخێكی زۆری هەبێت و بەتایبەتی یاد بكرێتەوە بەچەندین شێوەی جیاواز.
مێژووی رۆژی ڤالانتاین كۆنە و چەندین و بیرورای جیاوازی لەسەر هەیە كە هەندێكجار بە جۆرێك لە ئەفسانە ناوی دەبەن، یەكێك لەو بیرورایانەی كە زۆر باسدەكرێت دەڵێت " لە سەدەكانی سێهەمی زایینی لە رۆما، سەركردەیەك هەبوو بەناوی كلادیۆسی دووەم كە پێی وابوو ‌ ئەو سەربازانەی كە هاوسەرگیریان نەكردووە باشتر و بەهێزترن لەو سەربازانەی كە ژن و منداڵیان هەیە، هەر بۆیە بڕیار دەدات كە سەربازەكانی ئیمپڕاتوری رۆم نابێت ژن بخوازن و دەبێت سەڵت بمێننەوە، كلۆدیۆس زۆر زاڵم بووە و تەنها بریار لای خۆی بووە و كەس نەیتوانیوە پێچەوانەی یاساكانی مامەڵە بكات.
بەڵام قەشەیەك بە ناوی ڤالانتاین (ساینت ڤالانتاین) بەنهێنی سەربازەكانی لەگەڵ كچە خۆشەویستەكانیان مارە دەكرد و بە هیواكانیانی دەگەیاندن، پاش ئەوەی ئەم رەفتارەی ئاشكرا دەبێت  ئیمپراتۆر مەرجێك دەخاتە بەردەم ڤالانتاین بۆ ئەوەی لێی خۆشبێت، مەرجەكەشی ئەوەیە واز لەئایینی مەسیحی بێنێت لەبەرامبەردا بتەكانی رۆمانی بپەرستێت، بەڵام قەشە (ڤالانتاین) بەتوندی داواكەی ئیمپڕاتۆری رەتكردەوەو سووربوو لەسەر پەرستنی ئایینەكەی خۆی، هەربۆیە دواجار لەڕۆژی 14/2ی ساڵی 270 فەرمانی لەسێدارەدانی دەدرێت، هەر بۆیە بە شەهیدی رێگەی عەشق دەناسرێت، ڤالانتاین وەكو هێمایەكی عەشق و خۆشەویستی دادەنرێت".
شایانی باسە لە هەندێ لەوڵاتانی ئیسلامی ڤالانتاین وەكو جەژنێكی قەدەغە دێتە هەژمار و جەژن كردنی ئەم رۆژە دژی یاسایە.
لەوڵاتی عەرەبستان فرۆشتنی هەر شتێكی پەیوەندیدار بە ڤالانتاین لەو ڕۆژە دا قەدەغەیە و پۆلیسی مەزهەبی ئەو وڵاتانەش رێگری بە فرۆشتنی هەر دیارییەكی ئەوینداریی وەكو گوڵی سوور دەگرێت.
زۆرترین دیاریییەكانی ئەو رۆژە بریتییە لە: لقێك گوڵی سوور یا دەستە گوڵێكی بچووك، چوكۆلات، كارتی پیرۆزبایی ڤاڵانتاین، بووكە شووشە، شەم، نامەیەكی دڵداری، چەند دێڕە شیعری دڵداری.
 

کوردستان جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.