Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 01:48

ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا هێرشێكی دیكه‌یان كرده‌ سه‌ر حوسییه‌كان

کوردستان TV
100%

میدیاكانی یه‌مه‌ن بڵاویان كرده‌وه‌، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیاوه‌ هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر باره‌گایه‌كی حوسییه‌كان له‌ پارێزگا‌ی حه‌دیده‌ له‌ رۆژئاوای یه‌مه‌ن.

تا ئێستا زیانه‌كان به‌هۆی هێرشه‌كه‌‌ نه‌زانراوه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه یه‌حیا سه‌ریع گوته‌بێژی حوسییه‌كان‌ شه‌وی رابردوو رایگه‌یاندبوو كه‌ به‌ چه‌ند هاژه‌كێك هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر كه‌شتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی له‌ ده‌ریای سوور.

لای خۆشییه‌وه‌ فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه‌ له‌‌ هێرشه‌كه‌دا كه‌شتییه‌كی یۆنانی كراوه‌ته‌‌ ئامانج كه‌ له‌ به‌ڕازیله‌وه‌ به‌ره‌و مینای خومه‌ینی له‌ ئێران به‌ڕێ كه‌وتبوو.

له‌ ماوه‌ی رابردووشدا حوسییه‌كان چه‌ند كه‌شتییه‌كی دیكه‌ی وڵاتانیان كردبووه‌‌ ئامانج، ده‌ڵێن هێرشه‌كان له‌ دژی هێرشه‌كانی ئیسڕائیله‌ بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ له‌ فه‌ڵه‌ستین.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.