كه‌مێك پێش ئێستا، هێرشی ئاسمانی كرایه سه‌ر باره‌گاكانی سوپای پاسداران و گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران له‌نێو خاكی سووریا.
میدیاكانی سووریا بڵاویان كرده‌وه: ئه‌مشه‌و دووشه‌م له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه هێرشی ئاسمانی كراوه‌ته سه‌ر چه‌ند باره‌گایه‌كی سوپای پاسداران و گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران له شاری مه‌یادین له سنووری پارێزگه‌ی دێره‌زوور.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه كه له هێرشه‌كه‌دا كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كراوه‌ته ئامانج له ناوچه‌ی شه‌بلی له ده‌وروبه‌ری شاری مه‌یادین.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه هێرشی ئاسمانی كرایه سه‌ر باره‌گاكانی سوپای پاسداران و گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران له‌نێو خاكی عێراق و سووریا، وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر هێرشكردنه سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاوه‌ر 22 له‌نێو وڵاتی ئوردن كه ببووه هۆی كوژرانی 2 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و برینداربوونی زیاتر له 40 سه‌ربازی دیكه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.