Erbil 15°C ھەینی 14 حوزەیران 12:05

بنیامین نه‌تانیاهۆ: له‌ غه‌ززه‌ له‌سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری نزیك بووینه‌ته‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌دا له‌ سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری نزیك بوونه‌ته‌وه‌ و دڵنیان شه‌ڕ درێژه‌ ناخایه‌نێ وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر ده‌وترا.

‌میدیاكانی ئیسڕائیل بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا گوتوویه‌تی: هه‌رچه‌نده‌ شه‌ڕ له‌ غه‌ززه‌ ئاڵۆز و قورسه‌، به‌ڵام نزیكین له‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی رابگه‌یه‌نن.  

هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: ئامانجی سه‌ره‌كیمان له‌و شه‌ڕه‌ داماڵینی چه‌كه‌ له‌ غه‌ززه‌ و هه‌روه‌ها كۆتاهێنانی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانه‌ بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر.

گوتوویه‌تی: به‌ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌كانی جیهانمان گوتووه‌ كه‌ پێویسته‌ چه‌ك و هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ ئیسڕائیل دوور بخه‌ینه‌وه‌.

نه‌تانیاهۆ نه‌شی شاردۆته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن وڵاتانی جیهانه‌وه‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆریان له‌سه‌ره‌ بۆ كۆتاهێنان به‌ شه‌ڕ، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وان پێویسته‌ رووبه‌ڕووی سه‌رجه‌م پاڵه‌په‌ستۆكان ببنه‌وه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ كه‌ دڵنیان شه‌ڕی غه‌ززه ماوه‌یه‌كی درێژ و چه‌ند ساڵێك درێژه‌ ناخایه‌نێت وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر بڵاو ده‌كرایه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كورتی داهاتوودا سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی راده‌گه‌یه‌نن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.