Erbil 15°C یەکشەممە 23 حوزەیران 22:39

بوومەلەرزەیەكی بەهێز ویلایەتێكی ئەمریكا هەژاند

کوردستان TV
100%

روانگەی بوومەلەرزەزانی ئەمریكا ڕایگەیاند كە بوومەلەرزەیەكی بەهێز هاوای هەژاندووە و مەترسی روودانی تسونامی نەبووە.
لێكۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمریكی دەڵێت: بوومەلەرزەكە كە گوڕەكەی 5.7 پلە بووە، لە نزیك دورگەی سەرەكی پەهالا روویداوە و ناوەندەكەی لە قووڵایی نزیكەی 37 كیلۆمەتر لە ژێر رووی زەویدا بووە و خەڵك هەستیان بە بوومەلەرزەكە كردووە .تا ئێستاش زەرەرو زیانەكانی بوومەلەرزەكە رانەگەیەنراوە.
شایانی باسە هاوای ویلایەتێكی سەر بە ئەمریكایەو بە ناوچەیەكی چالاك لە ڕووی بوومەلەرزەییەوە دادەنرێت ،سەرەڕای ئەوەی لە ناوەڕاستی پلێتێكی تەكتۆنیكی زەبەلاحدا هەڵكەوتووە، هەروەها شەش گڕكانی چالاك لەخۆدەگرێت، لەنێویاندا گڕكانی كیلاویا.
 
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.