Erbil 5°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 00:47

به‌ هاژه‌ك هێرشكرایه‌ سه‌ر دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا

کوردستان TV
100%

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هاژه‌كبارانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا كراوه‌ و سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان ده‌ڵێن ده‌نگی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ بیستراوه‌.

میدیاكانی سووریا بڵاویان كرده‌وه‌: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی چه‌ندان هاژه‌ك ئاراسته‌ی باشووری دیمه‌شقی پایته‌خت كراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی سه‌یده‌ زه‌ینه‌ب بیستراوه‌.

بڵاویشیان كرده‌وه‌: به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان هاژه‌كه‌كان له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه‌ ئاراسته‌ی دیمه‌شق كراوه‌.

ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا كه‌ سوپای سووریا له‌ رێگه‌ی چه‌كی دژه‌ ئاسمانییه‌وه‌ رووبه‌ڕووی هاژه‌كه‌كان بوونه‌ته‌وه‌ و هه‌ندێكیان پووچه‌ڵ كردوونه‌ته‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی سووریا بڵاوی كرده‌وه‌: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 2:10 خوله‌ك دوو درۆن ئاسمانی سووریایان به‌زاندووه‌ و درۆنه‌كانیش له‌ ناوچه‌ی جۆلانه‌وه‌ ئاراسته‌كراون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ به‌ چه‌كی دژه‌ ئاسمانی ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه‌ و توانیویانه‌ هه‌ردوو درۆن بخه‌نه‌ خواره‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.