Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 08:48

له‌ كوردستانی ئێران 2 هاووڵاتی كورد ده‌ستگیركران

کوردستان TV
100%


2 هاووڵاتی كورد له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ له‌ كوردستانی ئێران ده‌ستگیركران.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، زوبەیر حوسێن پەناهی و عەباس حوسێن پەناهی دوو هاووڵاتی کوردی خەڵکی دێولان له‌ كاتی ئاماده‌بوونیان لە ماڵی دایک و بابی محەمەد فەرامەرزی، بەندکراوی سیاسی لەسێدارەدراو له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیركران.

رێكخراوه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، زوبەیر حوسێن پەناهی تەمەن 32 ساڵ و عەباس حوسێن پەناهی خەڵکی گوندی "قوروچیا"ی سەر بە شاری دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی  ئێرانه‌وه‌ بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە دەستگیركراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

هه‌نگاو راشیگه‌یاندووه‌، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵەش لە هۆکارەکانی دەستگیركرانییان، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە و هەروەها شوێنی ڕاگرتنیان زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.