ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا، به درۆن هێرش كرایه سه‌ر ئۆتۆمبێلێك له وڵاتی لوبنان و به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان دوو ئه‌ندامی حزبوڵا كوژراون.
هێرشه‌كه له شاری نه‌بتیه له باشووری وڵاتی لوبنان ئه‌نجامدراوه و تێیدا به درۆن چه‌ند هاژه‌كێك ئاراسته‌ی ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت كراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان دوو به‌رپرسی حزبوڵای لوبنانی له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه بوونه و له ئه‌نجامدا هه‌ردووكیان كوژراون.
یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له هێرشه‌كه‌دا كوژراوه به‌رپرسی سه‌ربازی حزبوڵایه به‌ناوی عه‌باس دبس ناسراوه به حاجی عه‌بدوڵا.
ڤیدیۆ.. دیمه‌نی سوتانی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی ئه‌مشه‌و كرایه ئامانج
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.