Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 14:31

توێژینەوەیەكی زانستی ئەم دواییە چەند سوودێكی دیكەی زەیتی زەیتون ئاشكرا دەكات

کوردستان TV
100%

توێژینەوەیەكی زانستی ئەم دواییە ئاشكرایكردووە، خواردنی یەك یان دوو كەوچك زەیتی زەیتون كە بە زێڕی شل وەسف دەكرێت، لە بەیانی زوودا لەسەر گەدەی بەتاڵ سوودێكی زۆری بۆ كۆئەندامی هەرس هەیە.
توێژینەوەكە دەریخستووە كە زەیتی زەیتون دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسێنەر و پێكهاتە تەندروستییە سوودبەخشەكانی تر، كە باوترینیان بەكارهێنانییەتی وەك شلكەرەوەی سرووشتی.
قەبزی، كە جووڵەی كەم یان نائارامی ڕیخۆڵە، لە باوترین كێشەكانی هەرسكردنە، هەروەها بەپێی توێژینەوەیەك كە لەلایەن كلینیكی كلیڤلاندەوە بڵاوكراوەتەوە،قەبزی بەهۆی ئەوەی قۆڵۆن (ریخۆڵە گەورە) زۆر ئاوی پاشماوە هەڵدەمژێت و ئەمەش وشك دەبێتەوە و دەبێتە هۆی ئەوەی كە پاڵنانی بۆ دەرەوە لە جەستە قورستر بێت.
بۆیە زەیتی زەیتون دەتوانێت ئەم كێشەیە كەم بكاتەوە، بەو پێیەی چەورییەكە یارمەتی هێوركردنەوەی ناوەوەی ڕیخۆڵەكانی مرۆڤ دەدات و پیسایی نەرم دەكات بە یارمەتیدانی بۆ هەڵمژینی ئاوی زیاتر.
لێكۆڵینەوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە خواردنی زەیتی زەیتون بە گەدەی بەتاڵ بەشدارە لە ڕوپۆشكردنی گەدە بۆ یارمەتیدان لە پرۆسەی هەرسكردن و دەركردنی پاشماوە و ڕێكخستنی وردە زیندەوەرانی ڕیخۆڵە بە درێژایی ڕۆژ، ئەمە جگە لە بەدەستهێنانی ژەمێكی ڕۆژانەی دژە ئۆكسان و پۆلیفینۆل.
هەروەها بەپێی “مێدیكاڵ ئێكسپرێس” توێژینەوەكانی تر دەریانخستووە كە زیاتر لە نیو كەوچكی چێشت زەیتی زەیتون دەتوانێت ئەگەری مردن بەهۆی شێرپەنجە و نەخۆشییەكانی تێكچوونی دەمارەكان و نەخۆشییەكانی هەناسەدان كەم بكاتەوە.
شارەزایان پێشنیاری ئەوە دەكەن كە كەوچكێك زەیتی زەیتون بخورێت بۆ ئەوەی زۆرترین ماددە خۆراكییەكان هەڵبمژێت.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.