Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 00:31

خاوەنی كۆمپانیای مێتا لەماوەی 36 رۆژدا 38 ملیار دۆلاری قازانج كردووە

کوردستان TV
100%

لیستی ملیاردێرەكانی بلومبێرگ ژمارەیەكی زۆر گەورە دەردەخات سەبارەت بەو بڕە قازانج و زیانانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تۆماركراون، واتە تەنها لە ماوەی 36 ڕۆژدا.
لە لیستەكەدا مارك زۆكەربێرگ، خاوەنی كۆمپانیای مێتا لە پێشەنگیدایە، بەو پێیەی نزیكەی 37 ملیار دۆلاری لەو ماوەیەدا قازانج كردووە، كە یەكسانە بە سێیەكی ئەو داهاتانەی عێراق لە ماوەی تەواوی ساڵی 2023دا بەدەستیهێناوە.
هەروەها جێف بیزۆس دامەزرێنەری كۆمپانیای ئەمازۆن پلەی دووەمی بەدەستهێنا و لە سەرەتای ئەمساڵەوە 18.4 ملیار دۆلاری بەدەستهێناوە، هاوكات جێنسن هوانگیش بە 17.2 ملیار دۆلار پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە.
شایانی باسە هەینی رابردوو پشكەكانی مێتا بە ڕێژەی زیاتر لە 20% بازدانی بەخۆیەوە بینی. 
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.