Erbil 7°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 07:08

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو: ئێران لە ساڵی رابردوودا 22 ئافرەتی لە سێدارەداوە

کوردستان TV
100%

 بەپشتبەستن بە ئامارە تۆماركراوەكان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەكانی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی رابردوو سزای لە سێدارەدانی 22  ئافرەت لە ئێران جێبەجێكراوە.
هەروەها لە ماوەی مانگی رابردوودا لانی كەم سزای لە سێدارەدانی ئافرەتێك لە بەندیخانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێراندا جێبەجێكراوە.
هەروەها 12 چالاكوانی ئافرەت دەستبەسەركراون و 17 چالاكوانی دیكەی ئافرەتیش لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای بەندكران و لێدانی قامچییان بەسەردا سەپێندراوە.
هەر لە ماوەی مانگی رابردوودا لانی كەم 9 حاڵەتی ژنكوژی لە شارە جیاوازەكانی ئێراندا تۆماركراوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.