Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 15:35

له‌ سووریا هێرش كرایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كوژراو برینداری لێكه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ دێره‌زوور له‌ سووریا هێرش كرایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئه‌مریكا 25 قوربانی لێكه‌وته‌وه‌.

بەگوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 5ی2ی2024، لە هێرشی درۆنی بۆمبڕێژکراوی گروپه‌كانی سەر بە ئێران بۆ سەر کێڵگەی نەوتی عومەر لە ڕۆژهەڵاتی گوندەوارەکانی دێرەزوور لە سووریا کە هێزەکانی ئەمریکا لەخۆ دەگرێت، 5 کارمەندی هێزەکانی هەسەدە کوژران و نزیکەی 20ی دیکەش بریندار بوون.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، بەهۆی سەختیی برینی ژمارەیەک لە بریندارەکان ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوان هەیە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.