Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 10:38

له‌ مانگی رابردوودا به‌ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران 50 كۆڵبه‌ری كورد بوونه‌ته‌ قوربانی

کوردستان TV
100%


له‌ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 6 كۆڵبه‌ری كورد به‌ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژراون و 44 كه‌سی دیكه‌شیان برینداربوون.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران لە سنووری نەوسوودی سەر بە پارێزگای کرماشان، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و بەم هۆیەشەوە دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی حەمزە یووسفی و مەنسوور میروەیسی بە سەختی بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەم دوو کۆڵبەرە بەمەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە گواستراونەتەوە و هەنووکەش باری تەندروستیی حەمزە یووسفی ناجێگیرە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو، لە ماوەی مانگی  یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا لانی کەم 6کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستانی ئێران کوژراون و 44کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.