دوای ئەو بەفربارینەی كە هەر یەكە لە پارێزگاكانی ئەرزەڕۆم، قەرس، ئەردەخان، ئاگری و تونجەلی، شەپۆلێكی سەرما و سۆڵە ناوچەكەی گرتووەتەوە.
لە ئەرزەڕۆم بەهۆی ئەوەی پلەكانی گەرمی لە شەودا بۆ خوار 10 پلەی سیلیزی دابەزیبوو، بەشێكی زۆر لە شەقام و ڕێگەوبانەكان بەستبووی.
لە قەرسیش كاریگەریی سەرما بووە هۆی ئەوەی كە بەشێك لە جۆگە و ڕووبارەكان بیبەستن.
لە شارۆچكەی ساریكامیش كە ساڵانە بەفرێكی زۆری لێ دەبارێت، بە درێژایی شەوی ڕابردوو بارینی بەفر هەر بەردەوام بوو.
كاریگەری ئەو شەپۆلە سەرمایە لە ئەردەخانیش بووە هۆی بەستنی ڕێگەكان و تیمەكانی شارەوانی و ڕێگەوبان كەوتنە خۆیان بۆ پاككردنەوەیان.
لە ئاگری بەفربارین و شەپۆلە سەرماكە هاوكات بوو و بەستەڵەك و سەهۆڵبەندان بە شارەكەوە دیار بوو. سەرما دوای ئەو بەفربارینەی كە چەند ڕۆژێك بوو تونجەلیشی گرتبووە، كاریگەربوو و هاووڵاتیان بەردەم ماڵ و شوێنكارەكانی خۆیان لە بەفر پاككردەوە.
شەپۆلێكی سەرماو سۆڵە كوردستانی توركیای گرتۆتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.