Erbil 7°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 21:19

له‌ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ئێران 81 هاووڵاتی كوردی ده‌ستگیركردووه‌

کوردستان TV
100%


81 هاووڵاتی كورد له‌ كوردستانی ئێران ده‌ستگیركران.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا لانی كه‌م 152 هاووڵاتی له‌ شاره‌كان و كوردستانی ئێران له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی جیاجیا ده‌ستگیركراون.

رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، له‌و ئاماره‌دا، 81 كه‌س له‌ ده‌ستگیركراوان كوردن، 34 كه‌سیان توركن، 13 كه‌سی دیكه‌ به‌لووچن، 3 كه‌سیان عه‌ره‌بن، 3 كه‌سی دیكه‌یان لووڕن، یه‌ك كه‌سیشیان توركمان، 3 كه‌سی دیكه‌شیان گیله‌كن، هه‌روه‌ها 12 كه‌سیان ئافره‌تن، 1 كه‌سیشیان منداڵن.

بەپشتبەستن بە ئاماری هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانی کەم 8 قوتابی لە شارەکانی یەزد، شیراز، دێولان، تەورێز، ڕەشت، تاران و فنووج و هەروەها2 مامۆستای زانکۆ لە شارەکانی دێولان و ڕەشت لەلایەن  هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران ده‌ستگیركراون.

هه‌ر له‌ مانگی رابردوودا 3 رۆژنامه‌نووس و 5 هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌ر له‌ شاره‌كانی كوردستانی ئێران به‌ تۆمه‌تی جیاجیا ده‌ستگیركراون.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.