Erbil 13°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 21:56

جۆن كێربی: لەچەند رۆژی داهاتوودا هێرشی دیكەمان دەبێت 

کوردستان TV
100%

دوای ئەو هێرشەی شەوی رابردوو ئەمریكا بۆ سەر میللیشیاكانی ئێران لە عێراق و سووریا ئەنجامی داو چەندین كوژراوو برینداری لێكەوتەوە،جۆن كێربی، گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا رایگەیاند: ئۆپەراسیۆنەكانی داهاتوومان دواناخەین و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وەڵامی دیكە و هێرشی دیكەمان دەبێت.
هەروەها لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریكا گوتی: ئەمە سەرەتای وەڵامی ئێمەیە و بایدن بڕیاری داوە هەنگاوی زیاتر بنرێت بۆ ئەوەی سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپەكانی سەر بە ئەوان رووبەڕووی بەرپرسیارێتی بكرێنەوە.
هاوكات مایكڵ ئیریك كۆرێلا، فەرماندەی فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند: فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە فەیلەقی قودس هەڕەشەی ڕاستەوخۆن بۆ سەر سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە و ئاسایشی ئەمریكییەكان.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا عێراق ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.