فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌لایه‌ن حوسییه‌كانی یه‌مه‌نه‌وه دووجار هێرشكراوه‌ته سه‌ر كه‌شتییه‌كانیان له كه‌نداوی عه‌ده‌ن، به‌ڵام هه‌ردوو هێرشه‌كه بێ زیان بوونه.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: له هێرشی یه‌كه‌م پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به درۆنی بۆمبڕێژكراو هه‌وڵدرا كه‌شتییه‌كی بازرگانی ئه‌مه‌ریكی له كه‌نداوی عه‌ده‌ن له‌نێو ده‌ریای سوور بكرێته ئامانج، به‌ڵام درۆنه‌كان بێ زیان خرانه خواره‌وه.
هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه: له هێرشی دووه‌مدا دوو مووشه‌كی بالیستی تێكشێنه‌ری كه‌شتی له ناوچه‌ی حوسییه‌كانه‌وه بۆ تێكشكاندنی كه‌شتییه‌كی بازرگانی لیبیریا هه‌ڵدران، توانرا هه‌ردوو مووشه‌ك بخرێنه خواره‌وه به‌بێ كه‌وتنه‌وه‌ی هیچ زیانێك.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌ختی كرده‌وه له به‌رگریكردن له كه‌شتییه‌كان له‌نێو ده‌ریای سوور به‌رده‌وام ده‌بن به‌و ئامانجه‌ی پڕۆسه‌ی بازرگانی له ناوچه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌قامگیر و ئارام به‌ڕێوه‌بچن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.