Erbil 13°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 21:54

چاودێرانی سیاسی: ئەمریكا سێ بژاردەی بۆ وەڵامدانەوەی ئێران لەبەردەستدایە 

کوردستان TV
100%

دوای هێرشەكەی سەر بنكەیەكی ئەمریكا لە ئوردن كە بووە هۆی كوژرانی سێ سەربازی ئەمریكی و برینداربوونی 34 ی دیكە ،زۆرێك لە شرۆڤەكاران و چاودێران پێیان وایە كە ئیدارەی ئێستای ئەمریكا سێ بژاردەی وەڵامدانەوە لەبەردەستدایە، یەكەمیان لێدانی میللیشیاكانی ئێرانە لە عێراق و سوریا ، دووەمیان لێدانی بنكە سەربازییەكانی ئێرانە لە سوریا، سێیەمیشیان بە ئامانجگرتنی شوێنەكانی ناو ئێرانە.
لەو چوارچێوەیەدا جۆیل ڕیبورن كە لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپدا وەك نێردراوێكی تایبەت بۆ سوریا كاری كردووە، دەڵێت : ئەگەر ئەمریكا بەشێوەیەكی كاریگەر وەڵامی ئێران نەداتەوە،دەبێ هێرشی سەر میللیشیاكانی ئێران بەردەوام بێت .
هەروەها ئارۆن دەیڤید میلەر، دانوستانكاری پێشووی ئاشتی ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژەی بەوەدا كە چەندین ڕێگە هەیە بۆ وەڵامدانەوە، لەوانە بە ئامانجگرتنی تاكەكانی ئێرانی لە سوریا و عێراق ،هەر بەئامانجگرتنی هێزی دەریایی ئێران لەكەنداوی عەرەبی.
هەروەها لە ماوەی چەند كاتژمێری ڕابردوودا ،زۆرێك لە كۆمارییەكان داوایان كرد كە ئەمریكا هێرش بكاتە سەر چەند ئامانجێك لە ناوخۆی ئێران .
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا عێراق ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.