Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 09:50

سوودانی بڕیاری دا سبه‌ی دوامی فه‌رمانبه‌ران كاتژمێرێك كه‌م بكرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا سبه‌ی دووشه‌م ده‌وامی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت كاتژمێر 2 كۆتایی پێ بێت بۆ ئه‌وه‌ی چینی فه‌رمانبه‌رانیش بتوانن یاریی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ جامی ئاسیا ببینن.

ئه‌میندارییه‌تی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بڵاوی كرده‌وه‌: محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا ده‌وامی سبه‌ی دووشه‌م له‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق كاتژمێر 2 كۆتایی پێ بێت.

بڵاویشی كرده‌وه‌: كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتژمێرێك ده‌وامی سبه‌ی دووشه‌م، بۆ ئه‌وه‌یه‌ چینی فه‌رمانبه‌رانیش بتوانن یاریی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ قۆناغی 16ی جامی ئاسیا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن ببینن.

سبه‌ی دووشه‌م كاتژمێر 14:30 هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ قۆناغی 16ی جامی ئاسیا له‌سه‌ر یاریگه‌ی خه‌لیفه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ وڵاتی قه‌ته‌ڕ، رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن ده‌بێته‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.