Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 10:11

سوودە بێشومارەكانی تۆوی گوڵەبەڕۆژە دەخرێتە روو

کوردستان TV
100%

تۆوی گوڵەبەڕۆژە لە هەندێك وڵاتدا بە چەوری سووری ناسراوە و لە ڕابردوودا بە “كات بەسەربردنی هەژاران” بەناوبانگ بووە، بەڵام لە هەمان كاتدا پڕە لە چەندین ماددەی خۆراكی، هەروەها دەتوانرێت بە برژاوی یان بە كاڵی بخورێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێك كە ماڵپەڕی فارمیزی بڵاویكردۆتەوە، بەهای خۆراكی تۆوی گوڵەبەڕۆژە 12 سوودی تەندروستی لەخۆدەگرێت.
1- بەهێزكردنی بەرگری لەش..
كاریگەری بەرزكردنەوەی بەرگری لەش لە تۆوی گوڵەبەڕۆژە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ڤیتامین E و زینك و سیلینیۆم تێیدا، بەو پێیەی ڤیتامین E وەڵامدانەوەی بەرگری لەش بەرز دەكاتەوە و لە زۆرێك لە نەخۆشییە تووشبووەكان دەتپارێزێت.
هەروەها دژە ئۆكسێنەرێكی بەهێزە و ڕێگری دەكات لە زیانگەیاندن بە خانە تەندروستەكانی ناو لەش، لە هەمان كاتدا زینك لەش لە هەوكردن و حەساسیەت دەپارێزێت، بەمەش ڕێگری لە هەوكردن دەكات و بەرگری گشتی زیاد دەكات.
سیلینیۆم هەوكردن كەمدەكاتەوە و بەرگری لەش بەرز دەكاتەوە. هەروەها یارمەتی كەمكردنەوەی فشاری ئۆكسجین دەدات .
2- كەمكردنەوەی كۆلیسترۆڵ..
ڕێژەی ڕیشاڵی ناو تۆوی گوڵەبەڕۆژە یارمەتی كەمكردنەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵی زیانبەخش دەدات لە خوێندا، بەو پێیەی نیاسین یان ڤیتامین B3 كە لە تۆوی گوڵەبەڕۆژەدا هەیە ئاستی كۆلیسترۆڵی كۆی گشتی كەمدەكاتەوە و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ كەمدەكاتەوە.
هەروەها ڤیتامین B5 یان ترشی پانتۆتینیك كە لە تۆوی گوڵەبەڕۆژەدا هەیە، كۆلیسترۆڵی باشی HDL زیاد دەكات و ئاستی كۆلیسترۆڵی كۆی خوێن كەم دەكاتەوە.
3-كاریگەری پاراستنی دڵ ..
تۆوی گوڵەبەڕۆژە دەوڵەمەندە بە ترشی ئۆلیك و لینۆلیك و ڕێژەی چەوری تێر و سۆدیۆمی كەمە. هەروەها مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم و ڕیشاڵیان تێدایە. لێرەوە یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن و ئاستی كۆلیسترۆڵ دەدەن و ناڕێكی لێدانی دڵ كەم دەكاتەوە.
4- كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشی شەكرە..
جگە لەوەش تۆوی گوڵەبەڕۆژە یارمەتی دابەزاندنی ئاستی شەكری خوێن دەدات لە تووشبوانی جۆری دووەمی شەكرە.
5- بەرزكردنەوەی ئەركەكانی مێشك..
ڤیتامین B6 تێدایە كە میزاج و تەركیز باشتر دەكات، هەروەها یادەوەری بەهێز دەكات.
6- دابەزاندنی كێش..
بەهۆی ئەوەی تۆوی گوڵەبەڕۆژە دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ڕیشاڵ، هەست بە تێربوون دەبەخشێت بۆ ماوەیەكی زۆر و خواردنی خۆراك كەمدەكاتەوە و لە كۆتاییدا دەتوانێت ژمارەی كالۆری بەكارهێنراو كەمبكاتەوە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی كێش.
7- هێزی وزە..
هەروەها سەرچاوەیەكی باشی تیامین (ڤیتامین B1)ە، كە یارمەتی شكاندنی كاربۆهیدرات و پرۆتین و چەورییەكانی ناو خۆراك دەدات بۆ وزە. هەروەها یارمەتی دروستكردنی ماسولكە دەدات.
8- چارەسەری كەمخوێنی..
هەروەها سەرچاوەیەكی باشی ئاسنە، بەو پێیەی خواردنی یارمەتی بەرزكردنەوەی ئاستی ئاسن دەدات. بەم شێوەیە یارمەتی ئەو كەسانە دەدات كە بەدەست كەمخوێنییەوە دەناڵێنن.
9- پاككردنەوەی ژەهر..
تۆوی گوڵەبەڕۆژە ماددەی دژە بەكتریای بەهێزی تێدایە، كە یارمەتیدەرە لە دەركردنی بەكتریا و میكرۆب بە شێوەیەكی كاریگەر لە خانەكاندا. بەشدارە لە دەركردنی ژەهرەكان لە جەستەدا.
10- باشتركردنی تەندروستی پێست..
هاوتەریب خواردنی تۆوی گوڵەبەڕۆژە سوود بە پێست دەگەیەنێت و درەوشاوەیی دەكات بەهۆی سوودەكانی دژە بەكتریا و دژە قارچكی كە ڕێگری لە هەوكردن دەكات. ترشی ئۆلیك و لینۆلیك یارمەتیدەرن لە دروستبوونی كۆلاجین و ئیلاستین، ئەمەش پرۆسەی چاكبوونەوەی برین خێراتر دەكات. هەروەها ڕێگری دەكات لە دروستبوونی پەڵە.
11- لە كاتی دووگیانیدا بەسوودە..
لە كاتی دووگیانیدا سوودەكانی خواردنی زۆرن چونكە پڕە لە ڤیتامین E كە ماددەیەكی خۆراكییە ، واتە ڤیتامین E یارمەتی گەشەكردنی كۆرپە لە ناو سكی دایكیدا دەدات.
12- كەمكردنەوەی هەوكردن..
ئەو كەسانەی بەدەست هەوكردنی درێژخایەن دەناڵێنن، دەتوانن بە خواردنی تۆوی گوڵەبەڕۆژە یان وەك بەشێك لە تێكەڵەیەك، یان زیادكردنی بۆ دانەوێڵەی بەیانیان، یان تێكەڵكردنی لەگەڵ شۆربا یان لەگەڵ زەڵاتە، هەوكردنەكەیان كەم بكەنەوە. 
سوودە تەندروستییەكانی تۆوی گوڵەبەڕۆژە بریتین لە تایبەتمەندی دژە هەوكردن وەكو فلاڤۆنۆید و ڤیتامین E و پێكهاتەكانی تر. شارەزایان بۆیان دەركەوتووە كە خواردنی تۆوی گوڵەبەڕۆژە وەك بەشێك لە هەر ژەمێك لە هەفتەیەكدا 3-5 جار ئامادەیی بۆ نەخۆشییە درێژخایەنەكانی وەك هەوكردنی جومگەكان یان ئازاری جومگەكان بە شێوەیەكی بەرچاو كەمدەكاتەوە.
ئەگەری كاریگەری لاوەكی..
بەڵام هەندێك كەس بە خواردنی بە تۆوی گوڵەبەڕۆژە تووشی هەستیاری دەبن، هەروەها زیادەڕۆیی لە خواردنی تۆوی گوڵەبەڕۆژە دەبێتە هۆی هەندێك كاریگەری لاوەكی، لەوانە ڕشانەوە، ئازاری گەدە، قەبزی، پەڵە، كێشەی هەناسەدان، ئاوسانی و خورانی دەوروبەری دەم. هەروەها تۆوی گوڵەبەڕۆژە دەوڵەمەندە بە كالۆری، بۆیە زۆر خواردنی لەوانەیە ببێتە هۆی زیادبوونی كێش.
تۆوی گوڵەبەڕۆژە شوێنەواری كادمیۆمی تێدایە، بۆیە زۆر خواردنی زیانی بۆ گورچیلە دەبێت، جگە لەوەش خواردنی تۆوی پیسبوو لەوانەیە ببێتە هۆی هەوكردنی بەكتریای سالمونێلا.
 

تەندروستی هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.