بە ئامادەبوونی 180 پەرلەمانتار، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێكی نوێی ئەنجامدا و بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانیش دوادەخات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی 1ی 2024، ئەنجوومەنی نوێنەران عێراق خولی دووەمی خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی ساڵی سێیەمی یاسادانانی ئەنجامدا، كە یەكەم خولی یاسادانانە و 7 بڕگە لەخۆدەگرێت، لەنێویاندا هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان بوو.
لەوبارەیەوە بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت، كارەكانی دانیشتنەكەی بە ئامادەبوونی 180 پەرلەمانتار كردۆتەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەكەی ڕاگەیاندنی پەرلەمان، دوای ئەوە ئەنجوومەنی نوێنەران بڕگەی یەكەمی كارنامەی خۆی كە هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بووە، دواخستووە، تا ئەو داوایە لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە یەكلایی دەكرێنەوە.
هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێی پەرلەمانی عێراق دواخرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.