بە گوێرەی ئەو كارنامەیەی بڵاوكراوەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 27-1-2024 گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.
وا بڕیارە دانیشتنەكە لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەست پێبكات، كە حەوت بڕگە لەخۆ دەگرێت، بڕگەی یەكەمی تایبەتە بە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق.
شایانی باسە 13ی ئەم مانگە، گەڕی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام لەبەر ئەوەی هیچ كاندیدێك دەنگی پێویستی بەدەست نەهێنا، دانیشتنەكە بۆ ئەمڕۆ دواخرا.
لە گەڕی یەكەمدا شەعلان كەریم ،كاندیدی حزبی تەقەدوم بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبووسی، بە 152 دەنگ زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا، بەڵام نەیتوانی زۆرینەی رەها بەدەست بهێنێت و ببێتە سەرۆكی پەرلەمان عێراق.
گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.