Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 23:07

دكتۆرێكی جوانكاری ده‌ستگیركرا كه‌ بڕوانامه‌ی سه‌رتاییشی نه‌بووه‌

کوردستان TV
100%

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌ینی كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد كه‌ كاری پسپۆڕی و دكتۆری جوانكاری كردووه‌، به‌ڵام له‌ بنه‌ڕه‌تدا نه‌خوێنده‌وار بووه‌ و هیچ بڕوانامه‌یه‌كی سه‌رتاییشی نه‌بووه‌.

رووداوه‌كه‌ له‌ پارێزگه‌ی كه‌ربه‌لا بووه‌ و كه‌سێك خۆی به‌ پسپۆڕی جوانكاری و دكتۆر نیشانداوه‌، له‌ ماوه‌ی ڕابردووشدا خه‌ڵكانێكی زۆر به‌تایبه‌تیش ئافره‌تان سه‌ردانیان كردووه‌ و چاره‌سه‌رییان له‌لا وه‌رگرتووه‌.

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دوای ده‌ستگیركردنی دكتۆره‌ ساخته‌كه‌، بۆیان روون بووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و به‌ناو دكتۆره‌ كه‌سێكی نه‌خوێنده‌واره‌ و بڕوانامه‌ی سه‌رتاییشی نییه‌، به‌ كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت بڕوانامه‌یه‌كی پسپۆڕی و دكتۆری جوانكاری بۆ خۆی ساخته‌ كردووه‌ و له‌ دیواری نۆرینگه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی له‌ ‌یه‌كێك له‌ كۆمه‌ڵگه‌ پزیشكییه‌كان هه‌ڵیواسیوه‌ و كاری جوانكاری كردووه‌.

پۆلیسی كه‌ربه‌لا هاووڵاتییانی دڵنیا كرده‌وه‌ كه‌ ئێستا دكتۆره‌ ساخته‌كه‌ ده‌ستگیركراوه‌ و ڕه‌وانه‌ی لایه‌نه‌ یاساییه‌كان كراوه‌‌ بۆ ئه‌وه‌ی سزای یاسایی خۆی وه‌ربگرێت.

وێنه‌: وێنه‌ی دكتۆره‌ ساخته‌كه‌ دوای ده‌ستگیركردنی:-

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.