Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 14:19

نرخی دۆلار دابەزی 

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی بەغدا بەرامبەر بە دیناری عێراقی جێگیر بوو، لە كاتێكدا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دابەزینی بەخۆیەوە بینی. 
لەكاتی كردنەوەی بۆرسە سەرەكییەكانی كیفاح و حارسییە لە بەغدا، نرخی دۆلار سەقامگیر بووە و بە151  هەزار دیناری عێراقی بەرامبەر بە 100 دۆلار تۆماركراوە، كە هەمان ئەو نرخانەیە كە دوێنێ و سێشەممە تۆماركرابوون.
هەروەها نرخی فرۆشتن لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا سەقامگیربوون، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 152 هەزار دینار، لەكاتێكدا نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتە 150 هەزار دینار.
لە هەولێریش نرخی دۆلار دابەزینی تۆمار كردوو نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 150 هەزار و 650 دینار.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.