Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 04:43

وەزیری بەرگری ئەمریكا پەیامێك بۆ گرووپە چەكدارەكانی عێراق دەنێرێت

کوردستان TV
100%

لۆید ئۆستین ،وەزیری بەرگری ئەمریكا ئەمڕۆ چوارشەممە، ستایشی ئەو "لێهاتوویی و پیشەییانەی سوپای ئەمریكا كرد، لە بۆردومانكردنی بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە جورف سەخەر لە بابل و قائیم لە پارێزگای ئەنبار .
ئۆستین لە بەیاننامەیەكدا گوتی: بە ڕێنمایی سەرۆك بایدن، هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا هێرشی پێویست و ڕێژەیییان بۆ سەر سێ دامەزراوە ئەنجامدا كە میلیشیای كەتایبی حزبوڵڵای سەر بە ئێران و گرووپەكانی دیكەی سەر بە ئێران لە عێراق بەكاریان دەهێنن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم لێدانە وردانە وەڵامێكی ڕاستەوخۆیە بۆ زنجیرەیەك هێرشی میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە دژی كارمەندانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا .
ئۆستین جەختی لەوە كردەوە كە خۆی و بایدن درێغی ناكەن لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ بەرگریكردن لە سەربازانی ئەمریكا و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكەدا.
لە كۆتاییدا گوتی: ئێمە هەوڵی پەرەپێدانی ململانێكان لە ناوچەكەدا نادەین، بەڵام ئامادەكاری تەواومان بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی زیاتر هەیە، بۆیە داوا لەو گروپانە و سپۆنسەرە ئێرانییەكانیان دەكەین كە دەستبەجێ هێرشەكان ڕابگرن. 
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.