هێزەكانی حەشدی شەعبی پشتڕاستی دەكەنەوە كە بارەگاكانیان لە ئەنبار و بابل لەلایەن ئەمریكاوە بۆردومان كراون.
حەشدی شەعبی رایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بارەگاكانیان لە پارێزگای ئەنبار و بابل كەوتوونەتە بەر هێرشێكی ئاسمانی ئەمریكی، بەهۆیەوە كوژراو برینداری لێكەوتۆتەوە.
حەشدی شەعبی لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت: بارەگاكانیان لە ناوچەی سكەك لە قەزای قائیم لە ڕۆژئاوای ئەنبار لەلایەن ئەمریكاوە بۆردومان كراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە بۆردومانەكەدا چەكدارێك بەناوی عەلی ئەنوەر سەبیح ساعدی كوژراوە و دوو چەكدارێكی دیكەش برینداربوون.
هەر بە بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، شەوی رابردوو هێزەكانی ئەمریكا هێرشێكی دیكەیان ئەنجامداوە و بینای مەشق و ڕاهێنانی چەكدارەكانی حەشدی شەعبییان لە كەرتی جورف سەخەرو بارەگاكانی دەوروبەری كردۆتە ئامانج.
ڤیدیۆ..ئەمریكا لە دوو پارێزگای عێراق هێرشی كردە سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.