Erbil 15°C شەممە 11 ئایار 15:03

نرخی دۆلار لە هەولێر و بەغدا دابەزی

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە،نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی بەغدا و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دابەزینی بەخۆیەوە بینی.  
لەگەڵ كردنەوەی بۆڕسەكانی كیفاح و حارسییە لەبەغدا،نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلاری ئەمریكی بە 151 هەزار دینار تۆماركرا، لەكاتێكدا دوێنێ دووشەممە، نرخی 100دۆلار بە 151 هەزار و 300 دینار بوو.
هەروەها  نرخی فرۆشتن لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا دابەزیوە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 152 هەزار دیناری عێراقی، لەكاتێكدا نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتە 150 هەزار دینار.
سەبارەت بە هەولێریش، دۆلار دابەزینێكی كەمی تۆمار كرد، بەو پێیەی نرخی فرۆشتن بەرامبەر  بە 100دۆلار گەیشتە 151 هەزار و 250 دینار، نرخی كڕینیش گەیشتە 151 هەزار و 150 .
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.