Erbil 15°C شەممە 11 ئایار 07:50

هێرشی ئاسمانی كراوه‌ته‌ سه‌ر باره‌گایه‌كی سوپای عێراق له‌ به‌غدا؟

کوردستان TV
100%

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سوپای عێراق له‌ شاری به‌غدا بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ره‌تی كرده‌وه‌ هێرشی ئاسمانی كرابێته‌ سه‌ر كۆگاكه‌.

شانه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكه‌دا رایگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا به‌هۆی رووداوێك ئاگر له‌ كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ لیوای 22ی پیاده‌ی سوپای عێراق كه‌وته‌وه.

ڕاشیگه‌یاند: هه‌رزوو توانرا ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكرێت و ئێستا هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر باره‌گاكه‌ی سوپای عێراق له‌ به‌غدا نه‌ماوه.

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ره‌تیشی كرده‌وه‌ ئاگره‌كه‌ له‌ ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی كه‌وتبێته‌وه‌ و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی رووداوێك له‌نێو كۆگاكه‌ ئاگره‌كه‌ دروستبووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ پێكهێناوه‌ و دواتر ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ رای گشتی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.