Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 06:50

به‌ نارنجۆك هێرشكرایه‌ سه‌ر ماڵی ئه‌بوو عزڕائیل

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و دووشه‌م له‌ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدای پایته‌خت، به‌ نارنجۆك هێرشكرایه‌ سه‌ر ماڵی ‌ئه‌یووب فالح فه‌رمانده‌ له‌ حه‌شدی شه‌عبی كه‌ به‌ (ئه‌بوو عزڕائیل) ناسراوه‌.

میدیاكانی شاری به‌غدا بڵاویان كرده‌وه‌: ئه‌مشه‌و دووشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا، دوو كه‌س به‌ سواری ماتۆڕسكیله‌وه‌ نارنجۆكێكیان خستووه‌ته‌ نێو ماڵی ئه‌بوو عزڕائیل جێگری فه‌رمانده‌ی لیوای 40ی حه‌شدی شه‌عبی.

بڵاویشیان كرده‌وه‌ كه‌ هێرشه‌كه‌ هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام زیانی ماددی به‌ ئۆتۆمبێله‌ تایبه‌ته‌كه‌ی ئه‌بوو عزڕائیل و هه‌روه‌ها ماڵه‌كه‌ی گه‌یاندووه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.