Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 16:57

ئه‌مشه‌و سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نی بۆ تاوتوێكردنی دوو بابه‌ت كۆ ده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و دووشه‌م سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌ به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ساز بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دوو بابه‌ت كه‌ بریتین له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كان.

بڕیاره‌ سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌ بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویاندا تاوتوێی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكه‌ن.

له‌نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا تا ئێستا دوو به‌ربژێر هه‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ودا بڕیار له‌سه‌ر یه‌كێكیان ده‌درێت و وه‌ك نوێنه‌ری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دیاری ده‌كرێ بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ودا سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی تاوتوێی بابه‌تی پێكهێنانی حكوومه‌تی ناوخۆیی له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كان ده‌كرێت و له‌مباره‌یه‌وه‌ بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌درێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.