Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 17:01

فه‌رمانی گرتن و ده‌ركردن بۆ ئه‌و مقه‌ده‌مه‌ ده‌رچوو كه‌ به‌ زلـله‌ له‌ عه‌قیدێكی دابوو

کوردستان TV
100%

له‌سه‌ر‌ رووداوی سوكایه‌تیكردن و زلـله‌ وه‌شاندن له‌ ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراق به‌ پله‌ی عه‌قید، دادگه‌ی سه‌ربازی عێراق فه‌رمانی ده‌ستگیكردن و دركردنی یه‌كجاری له‌ ریزی سوپای عێراق بۆ چوار ئه‌فسه‌ر ده‌ركرد.

چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ ئێستا كورته‌ ڤیدیۆیه‌ك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌ و ده‌نگۆیه‌كی گه‌وره‌ی له‌نێو شه‌قامی عێراقیدا به‌دوای خۆیدا هێنا، له‌ كورته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌فسه‌رێك به‌ پله‌ی مقه‌ده‌م به‌ زلـله‌ له‌ ئه‌فسه‌رێك له‌خۆی گه‌وره‌تر به‌ پله‌ی عه‌قید ده‌دات و سوكایه‌تی پێ ده‌كات.

له‌سه‌ر رووداوه‌كه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م دادگه‌ی سه‌ربازی عێراق فه‌رمانی ده‌ركرد به‌ سزادانی 4 ئه‌فسه‌ر كه‌ بریتین له‌ زلـله‌ وه‌شێن و ئه‌وه‌ی زلـله‌ی پێ كه‌وتووه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی كه‌ ڤیدیۆی رووداوه‌كه‌ی گرتووه‌ و ئه‌فسه‌رێكی تریش به‌ ده‌ستگیركردنیان‌ بۆ ماوه‌ی 8 مانگ و هه‌روه‌ها 4 مانگ.

دادگه‌ی سه‌ربازی هه‌روه‌ها بڕیاریداوه‌ به‌ ده‌ركردنی هه‌ر چوار ئه‌فسه‌ره‌كه‌ به‌شێوه‌ی یه‌كجاری له‌ ریزی سوپای عێراق.

وێنه‌: بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دادگه‌ی سه‌ربازی عێراق له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌:-

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.