كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژادنه‌كانی عیراق به‌فه‌رمی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراقی په‌سند كرد.
نایف شه‌مه‌ری ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژادنه‌كان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕایگه‌یاند: ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران به‌فه‌رمی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراقی په‌سند كرد.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا كۆمیسیۆن ڕایگه‌یاندبوو كه دوای تاوتوێكردنی سه‌رجه‌م تانه و سكاڵاكان، هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن نه‌كرا و هه‌روه‌ك خۆی مایه‌وه.
جێی باسه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق له رۆژی 18ی مانگی رابردوو له سه‌رجه‌م پارێزگه‌كانی عێراق (جگه له هه‌رێمی كوردستان) به‌ڕێوه چوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.