Erbil 15°C شەممە 01 حوزەیران 10:35

لە هێرشەكەی سەر بنكەی عەین ئەسەد چەند سەربازێكی ئەمریكی و سەربازێكی عێراق برینداربوون

کوردستان TV
100%

بەرپرسێكی ئەمریكی كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، ئاشكرای كرد: لە هێرشەكەی دوێنێی شەممە بۆ سەر بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەدی عێراق، ،چەند سەربازێكی ئەمریكی بە سووكی بریندار بوون، هەروەها ئەندامێكی هێزی ئەمنی عێراقیش بە سەختی بریندار بووە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریكا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو بنكەیە بەژمارەیەك هاژەكی بالیستیك و جۆرەكانی تری هاژەكەوە بۆردومان كراوە كە لەلایەن گرووپەكانی سەر بە ئێران لە ناوخۆی عێراقەوە هەڵدراون.
 لە ڕاگەیەندراوەكەدا ڕادەی برینەكانی نێوان سەربازە ئەمریكییەكان پشتڕاست نەكراوەتەوە، بەڵام ئاماژە بەوە كراوە كە پشكنین بۆ سەربازەكان دەكرێت بۆ ئەوەی ڕادەی بەركەوتنیان بزانرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەهێرشەكەدا لانی كەم سەربازێكی عێراقی بریندار بووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.