Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 11:40

ڤیدیۆ.. ئەفسەرێكی سوپای عێراق ئەفسەرێكی دیكە بەر شەق دەدات

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆیەك كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوەو دەستاو دەستی پێكراوە،تیایدا دەردەكەوێ كە ئەفسەرێكی سوپای عێراق  بە پلەی موقەدەم ئەفسەرێكی دیكە بە پلەی عەقید دەداتە بەرشەق .
لەوبارەیەوە وەزارەتی بەرگری عێراق ڕاگەیەندراوێكی سەبارەت بە ڤیدیۆكە بڵاوكردەوەو دەڵێت: وەزیری بەرگری عێراق رێنمایی داوە كە گرتە ڤیدیۆكە رابگیرێت و دەستەیەكی لێكۆڵینەوە پێكبهێنرێت بۆ ئەوەی ڕاستییەكان بزاندرێت ،سەبارەت بەو شتانەی كە بڵاویانكردووەتەوە و بەپێی یاسای سزای سەربازی لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكرێت.
لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتەكە ئاماژە بەوەشدراوە ،وەزارەتی بەرگری پشتڕاستی دەكاتەوە كە هەر ئەندامێك یان ئەفسەرێك هەر كارێك ئەنجام بدات كە زیان بە ناوبانگی وەزارەت و مێژووە دێرینەكەی بگەیەنێت،ئەوا سزا دەدرێت و كەسیش لە لێپرسینەوە بەخشراو نابێت .
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.