Erbil 15°C چوارشەممە 08 ئایار 01:05

ڤیدیۆ.. سوپای پاسداران كوژرانی 4 ئەندامی خۆی لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

سوپای پاسدارانی ئێران كوژرانی چوار ئەندامی خۆی لە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشقی پایتەختی سووریا پشتڕاست كردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا، سوپای پاسدارانی ئاشكرای كردووە كە چوار ئەندامیان كە وەك ڕاوێژكاری سەربازیی لە سووریا بوون لەگەڵ چەند سەربازێكی سووریادا، بە هۆی هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیل كوژراون.
هەر لەم بارەیەوە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران (مێهر)، بڵاوی كردەوە كە هێرشەكەی ئیسرائیل لە گەڕەكی "المزە"ی دیمەشق بۆ بەئامانجگرتنی دوو فەرماندەی سوپای پاسداران بووە.
تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێرانیش بڵاوی كردەوە كە لە هێرشەكەدا دوو فەرماندەی پایەبەرزی سوپای پاسداران كوژراون.
هەروەها نور نیوز كە ماڵپەڕێكی نزیكە لە لە ئەنجوومەنی بالای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بڵاوی كردووەتەوە كە فەرماندە كوژراوەكانی سوپای پاسداران یەكێكیان بەرپرسی هەواڵگریی فەیلەقی قودس جەنەڕاڵ سادیق ئۆمیدزادە و ئەوەی دیكەیان جێگرەكەی بووە بە ناوی حاج غوڵام كە لەو هێرشەدا كوژراون.
پێشتر ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا (SANA) بڵاوی كردەوە كە ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی كردووەتە سەر گەڕەكی سڤیل نشینی مەزە لە دیمەشقی پایتەختی وڵاتەكەیان.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.