میدیا عەرەبییەكان بڵاویانكردۆتەوە لە ئاكامی هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشقی پایتەختی سووریا، محەممەد كازمی ناسراو بە حاجی سادق، بەرپرسی هەواڵگری سوپای پاسدارانی ئێران و جێگرەكەی حاج غوڵام ناسراو بە (موحەڕەم) كوژران.
تا ئێستا سوپای پاسداران هیچ زانیارییەكی لەبارەی كوژرانی بەرپرسی هەواڵگری سوپای پاسداران و جێگرەكەی بڵاونەكردۆتەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە تەقینەوەیەكی بەهێز لە دیمەشقی پایتەخت بیستراوەو و بەهۆیەوە دووكەڵ لەو شوێنە بەرز بووەتەوە.
لەوبارەیەوە رامی عەبدولڕەحمان ،سەرۆكی ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ،دووپاتی كردەوە كە لە تەقینەوەكەدا 5 كەس كوژراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، تەقینەوەكە لە ناوچەیەك ڕوویداوە كە سەركردەكانی بزووتنەوەی جیهاد و حزبوڵڵا بەزۆری لەو شوێنەدا بوونیان هەیە .
لەهێرشێكدا بەرپرسی هەواڵگری سوپای پاسداران و جێگرەكەی كوژران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.