بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە تەقینەوەیەكی بەهێزی نوێ دیمەشقی پایتەختی سوریای هەژاند.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند، تەقینەوەیەكی بەهێز لە دیمەشقی پایتەخت بیستراوەو و بەهۆیەوە دووكەڵ لەو شوێنە بەرز بووەتەوە.
لەوبارەیەوە رامی عەبدولڕەحمان ،سەرۆكی ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ،دووپاتی كردەوە كە لە تەقینەوەكەدا 5 كەس كوژراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، تەقینەوەكە لە ناوچەیەك ڕوویداوە كە سەركردەكانی بزووتنەوەی جیهاد و حزبوڵڵا بەزۆری لەو شوێنەدا بوونیان هەیە .
هەروەها ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا، ئاشكرایكرد، هێرشەكەی ئیسرائیل خانوویەكی نیشتەجێبوونی لە ناوەڕاستی پایتەختی سووریا كردۆتە ئامانج.
هەروەها سەرچاوەیەكی ناوخۆیی ئاشكرای كردووە ، هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق بووەتە هۆی كوژرانی بەرپرسێكی سوپای پاسدارانی ئێران.
سەرچاوە/ عەرەبییە
ئیسرائیل لەهێرشێكدا بەرپرسێكی سوپای پاسدارانی لە سووریا كوشت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.