Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 03:01

نرخی دۆلار لە هەولێرو بەغدا بەرزبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی بەغدا و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەكانی كیفاح و حارسییە لەبەغدا نرخی دۆلار بەرزبووەتەوە و بە 152 هەزار و 200 دینار بەرامبەر بە 100 دۆلار تۆماركراوە، لەكاتێكدا رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو نرخی 100 دۆلار بە 151 هەزار و 700 دینار بووە .
هاوكات نرخی فرۆشتن لەنووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا بەرزبووەتەوە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتن گەیشتووەتە 153 هەزار و 250 دیناری عێراقی، لەكاتێكدا نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتووەتە 151 هەزار و 250 دینار.
سەبارەت بە ھەولێریش بازاڕی بۆرسە لە ڕۆژانی پشووی فەرمیدا مامەڵە ناكات، بەڵام لەنووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو نرخی فرۆشتنی 100دۆلار گەیشتووەتە 152 ھەزار و 100 دینار. 
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.