Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 21:38

فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمریكی لە نزیك بنكەی بەلەد لە عێراق كەوتە خوارەوە

کوردستان TV
100%

بەرپرسێكی بەرگری ئەمریكا پشتڕاستی كردەوە كە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمریكی لە نزیك بنكەی بەلەد لە عێراق كەوتۆتە خوارەوە، ئەمەش دوای دوو ڕۆژ لە تۆماركردنی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەك لە دیالە.
ئەو بەرپرسە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، بە كاتی ناوخۆی عێراق، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمریكی لە نزیك بنكەی ئاسمانی بەلەد لە عێراق كەوتە خوارەوە.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشكرد، هێزە ئەمنییەكانی عێراق فڕۆكەكەیان هەڵگرتۆتەوەو لێكۆڵینەوەش لە هۆكاری كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە بەردەوامە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.