Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 01:18

ئه‌مشه‌و هاووڵاتییان ته‌نێكی نامۆیان له‌ ئاسمان بینیوه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م هاووڵاتییان له‌ پارێزگه‌ی دیاله‌ ته‌نێكی نامۆیان له‌ ئاسمان بینیوه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌‌ و ئه‌وانیش خراونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌.

میدیاكانی پارێزگه‌ی دیاله‌ بڵاویان كرده‌وه‌: ئه‌مشه‌و به‌شێكی زۆری هاووڵاتییان له‌ سنووری پارێزگه‌ی دیاله‌ ته‌نێكی نامۆیان بینیوه‌ كه‌ به‌ ئاسماندا سووڕاوه‌ته‌وه‌ و رووناكییه‌كی سه‌یر و گه‌شی هه‌بووه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییانه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پارێزگاكه‌ بڵاویان كردۆته‌وه‌، ئه‌وه‌ی بینراوه‌ ته‌نی نامۆ نه‌بووه‌، به‌ڵكو گومانیان بۆ ئه‌وه‌ ده‌چێ كه‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بووبێت.

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌روه‌ها گومانیان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ی بینراوه‌ له‌ به‌رزاییه‌كانی ئیمام وه‌یس له‌ رۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی میقدادییه‌ له‌ سنووری پارێزگه‌ی دیاله‌ كه‌وتبێته‌ خواره‌وه‌.

ئێستاش هێزێكی زۆری ئه‌منی له‌ نزیك شوێنی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ته‌نه‌كه‌ بڵاوه‌یان پێكراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بدۆزرێته‌وه‌‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێ.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.