Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 17:27

سوودانی: هیچ پاساوێك بۆ مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق نییە

کوردستان TV
100%

سەرۆكوەزیرانی عێراق دەڵێت: هیچ پاساوێك بۆ مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق نییە. 
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی وۆڵستریت ژۆرناڵی ئەمریكی، رایگەیاند لەو بڕوایەداین پاساوەكان بۆ مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كۆتایی هاتووە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێت، عێراق دەیەوێت پەیوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ واشنتن هەبێت. 
سوودانی لەمیانی گفتوگۆكانیدا كاتی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانانی لە عێراق دیاریی نەكرد، ئەمەش لەچوارچێوەی راوێژكردن بە هێزەكانی عێراق بووە. لەو چاوپێكەوتنەدا كە لە داڤۆس كردوویەتی، سوودانی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سیاسەتی گشتیی ئەمریكا لەپرسی جەنگی غەززە دەربڕی و رایگەیاند، رۆژئاوا چاوپۆشی لە دۆخی فەلەستینییەكان كردووە، داواشی كرد فشاری زیاتر بخەنە سەر سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل  بۆ كۆتایی هێنان بەو شەڕە.
هەروەها سوودانی رایگەیاند: چیتر خەمی كاریگەریی رۆیشتنی هێزەكانی هاوپەیمانی نییە،‌ لەبەرئەوەی هێزێكی ئەمنی بەتوانامان هەیە بۆ كۆنترۆڵكردنی تەواوی ناوچەكانی عێراق. 
جێی ئاماژەیە تاوەكو ئێستا ئەمریكا 2500 سەربازی لە عێراق و 900 سەربازی لە سووریا ماونەتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.