Erbil 14°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 17:13

وەزیری دەرەوەی عێراق: لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و عەرەبی سەرکۆنەی ھێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ھەولێر کراوە

کوردستان TV
100%


وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن ڕایگەیاند کە ئێران ڕیککەوتننامەی ئەمنی پێشێلکردووە و ھێرشی کردووەتە سەر سەروەریی عێراق.

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن ڕایگەیاند کە ئێران ڕیککەوتننامەی ئەمنی پێشێلکردووە و ھێرشی کردووەتە سەر سەروەریی عێراق و گوتی: ئێمە باجی ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەدەین.

فوئاد حوسێن لە میانی پانێڵێکدا کە لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیھان لە داڤۆس لە سویسرا بەڕێوەچوو، باسی لە ھێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ھەولێر کرد و گوتی: ئێران ڕیککەوتننامەی ئەمنی پێشێلکردووە و ھێرشی کردووەتە سەر سەروەریی عێراق.

گوتیشی: چی دیکە ناتوانین لەبەرامبەر ھێرشەکانی ئێران بێ دەنگ بین، چونکە ئەمە چەندین جارە ئێران ھێرش دەکاتە سەر ھەرێم.

ئاماژەی بەوەدا: لەسەر ئاستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و عەرەبی، سەرکۆنەی ھێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆسەر ھەولێر کراوە، جگە لەوەش داوامان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە، بۆ ئەوەی ھێرشەکە سەرکۆنە بکەن.

گوتیشی: بەھێچ شێوەیەک کێشە بۆ ئێران دروست ناکەین، بەڵکو ئێران کێشەمان بۆ دروست دەکات، ئێمە گفتۆ لەگەڵ ئێران دەکەین کەچی ئێران مووشەکمان بۆ ئاراستە دەکات.

راشی گه‌یاند:  ئێمە باجی ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەدەین.

وەزیری دەرەوەی عێراق بەشێکی قسەکانی بۆ ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم تەرخان کرد و ڕایگەیاند کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی فیدڕالی رێککەوتنێکی دیکەیان سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیھانی تورکیا واژووکردووە.

فوئاد حوسێن گوتیشی: ئومێد دەکەین کە بەمزوانە لە چوارچێوەی ڕیککەوتنەکەی نێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی ھەرێم، ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم دەست پێ بکاتەوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لە بەشێکی دیکەی قسەکانییدا باسی لە بوونی ھێزەکانی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند کە بوونی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لەسەر داواکاری حکوومەتی عێراقە.

گوتیشی: ئێمە گفتوگۆمان لەگەڵ ئەمریکا کردووە تاکو ئەگەر عێراق نەیەوێت ئەوان ھێزەکانیان بکشێننەوە، بەڵام ئەمریکا دەڵێت، تا ئەو کاتەی ھێرشەکان بۆسەر بنکەکانیان لە عێراق بەردەوام بێت، ئامادەنین ھێزەکانیان لە عێراق بکشێننەوە.

جەختیشی لەوە کردەوە، کە عێراق پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئەمریکا ھەیە، بەتایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی، سیاسی، ئابووری.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.