Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 11:53

عێراق سكاڵایەك لە دژی ئێران پێشكەشی ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، دوای بۆردومانەكەی كە هەولێری كردە ئامانج، عێراق سكاڵای لە دژی ئێران ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان كرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا دووپاتیكردووەتەوە كە ئەم دەستدرێژییە پێشێلكردنی ئاشكرای سەروەری عێراق و یەكپارچەیی خاك و ئاسایشی گەلی عێراقە.
جێگای ئاماژەپێدانە،درەنگانی شەوی 15 لەسەر 16ی كانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەكی بالیستیكی چەند ناوچەیەكی سڤیلنشینی هەولێری بۆردومان كرد، لە بۆردومانەكەدا چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید بوون و 6 كەسی دیكەش بریندار بوون، كە ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەكان ناجێگیرە.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.