Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 10:44

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق: بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشە مووشەكییەكانی ئێران بۆ سەر هەولێر دەكەم

کوردستان TV
100%

ئەلینا رۆمانۆسكی،باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق رایگەیاند: بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشە مووشەكییە كوشندەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستانی عێراق دەكەم، كە بە بێباكی و بێ جیاوازی هاووڵاتیانی مەدەنییان كردە ئامانج، هەروەها هێرشەكانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ سەر بنكەی ئاسمانی هەولێر.
هەروەها گوتی: هێرشەكانی ئەمدواییە پێشێلكارییەكی ئاشكرای سەروەری عێراقن.
كاتژمێر 11:30 شەوی رابردوو سوپای پاسدارانی ئێران بە چەند مووشەكێكی بالیستی چەند ناوچەیەكی سڤیل نشینی لە هەولێر بۆردومان كرد، بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەكان چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید و شەش هاووڵاتیی دیكەش بریندار بوون، كە تەندروستیی هەندێك لە بریندارەكان ناجێگیرە.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.