Erbil 9°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 17:23

شاندێكی ئەمنی حكومەتی عێراق بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشە مووشەكییەكان سەردانی هەولێر دەكەن

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشەكانی شەو رابردوو سەردانی هەولێر دەكات .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە، قاسم ئەعەرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای ئەمنی بەرەو هەولێر بەڕێكەوتوون بۆ ئەوەی زانیاری لەبارەی بۆردومانەكانی ئەم دواییەی ئێران بكەن كە پارێزگای هەولێری كردە ئامانج.
كاتژمێر 11:30 شەوی رابردوو سوپای پاسدارانی ئێران بە چەند مووشەكێكی بالیستی چەند ناوچەیەكی سڤیل نشینی لە هەولێر بۆردومان كرد، بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەكان چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید و شەش هاووڵاتیی دیكەش بریندار بوون، كە تەندروستیی هەندێك لە بریندارەكان ناجێگیرە.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.