Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 14:33

حكومەتی عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشەكەی سەر هەولێر راگەیاند

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئیدانەی هێرشەكەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر دەكات.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت: ئەم هەڵسوكەوتە بە دەست درێژی بۆ سەر سەروەری عێراق و ئاسایشی گەلی عێراق دەزانین و ئەمە سووكایەتیكردنە بە دراوسێیەتی باش و ئاسایشی هەرێمی كوردستان.
 دەشڵێت: هەموو ڕێكارێكی یاسایی بەرامبەر ئەو هێرشە دەگرێنە بەر، لەوانەش پێشكەشكردنی سكاڵا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش.
ئاماژەی بەوەشدا،سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا لیژنەیەك بە سەرۆكایەتی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی پێكبهێنرێت بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشەكە .
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.