كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگره‌وه‌ی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی ده‌ستی پێكرد.
به گوێره‌ی كارنامه‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق كه بڕیاربوو كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ بۆ هەڵبژاردنی جێگرەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پێشووی په‌رله‌مان كۆببێته‌وه، بەڵام بەهۆی بەردەوامی گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکانی عێراق و تەواونەکردنی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران، کۆبوونەوەکە نزیکی 2 کاتژمێر دواکەوت، كاتژمێر 5ی ئه‌م ئێواره‌یه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگره‌وه‌ی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی ده‌ستی پێكرد.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو یەحیا غازی، سەركردە لە هاوپەیمانی تەقەدوم لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) رایگەیاند: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی هاوپەیمانی تەقەدوم بە كۆی دەنگ بڕیاردرا پەرلەمانتار شێخ شەعلان كەریم بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەربژێر بكرێ.
هەروەها گوتی: پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق مافی حزبی تەقەدومە بەهۆی ئەوەی گەورەترین فڕاكسیۆنی سوننەیە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە 44 نوێنەری لە پەرلەمان هەیە.
شایانی باسە لە ناوەڕاستی مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو، دادگەی باڵای فیدڕالی عێراق بەفەرمی ئەندامێتی پەرلەمانی لە محەمەد حەلبووسی سەندەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.