Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 17:34

هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق دەكشێنەوە ؟

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا"پنتاگۆن "ڕایگەیاند، لە ئێستادا بەنیازی كشانەوەی هێزەكانیان لە بنكەكانی عێراق نییە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت بەغدا هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند كە هەڵمەتێكان بە ئامانجی كۆتایی هێنان بە ئەركی هاوپەیمانی سەربازی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمریكا لەو وڵاتە دەستپێكردووە.
لەوبارەیەوە ژەنەڕاڵ پاتریك ڕایدەر، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: لە ئێستادا ئاگاداری هیچ پلانێك نیم بۆ كشانەوە لە عێراق  و لەسەر ئەركی لەناوبردنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بەرەوام دەبین،مانەوەشمان لەو وڵاتە لەسەر داخوازی حكومەتی عێراق بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئاگاداری هیچ ئاگاداركردنەوەیەكیش نیم  كە لە بەغداوە بۆ وەزارەتی بەرگری ئەمریكا سەبارەت بە بڕیارێك بۆ كشانەوەی هێزەكانمان لەعێراق رەوانە كرابێت.
شایانبی باسە ڕۆژی دووشەممە،  بەرپرسێكی سەربازی ئەمریكی ئاشكرای كرد، كە هێزەكانیان لە دوای 17ی تشرینی یەكەمی ڕابردووەوە 127 هێرشیان لە عێراق و سوریا كراوەتە سەر.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.