وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق چه‌ند كاتژمێرێك دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئافره‌تان و منداڵانی پارێزگه‌ی دیوانییه و گیانله‌ده‌ستدانی سێ منداڵ، بڕیاری دا به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه له پۆسته‌كه‌ی دوور بخاته‌وه.
ئه‌مشه‌و ئاگر له قاوشێكی منداڵان له نه‌خۆشخانه‌ی ئافره‌تان و منداڵان له پارێزگه‌ی دیوانییه كه‌وته‌وه، به‌هۆی دووكه‌ڵی ئاگره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 30 منداڵی كۆرپه و 3 سه‌ردانیكه‌ری به‌ته‌مه‌ن تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون، سێ له كۆرپه‌كان دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تر به‌هۆی زۆری تهنگهنهفهسییهكهیان گیانیان له‌ده‌ست دا.
چه‌ند كاتژمێرێك دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه، هه‌ر ئه‌مشه‌و ساڵح حه‌سناوی وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق بڕیاری دا راسته‌وخۆ به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه له پۆسته‌كه‌ی دوور بخاته‌وه، هه‌روه‌ها بڕیاریشی دا بیداته لیژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.