ئه‌مشه‌و دووشه‌م له پارێزگه‌ی دیوانییه له ناوه‌ڕاستی عێراق، ئاگر له نه‌خۆشخانه‌ی ئافره‌تان و منداڵانی پارێزگاكه كه‌وته‌وه و جێگری پارێزگار ده‌ڵێت، به‌هۆی دووكه‌ڵی ئاگره‌كه 21 منداڵ تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون.
پۆلیسی پارێزگه‌ی دیوانییه بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مشه‌و كاتژمێر 5:20 خولهك ئاگر له به‌شێكی نه‌خۆشخانه‌ی ئافره‌تان و منداڵانی پارێزگای دیوانییه كه‌وته‌وه.
بڵاویشی كرده‌وه: هه‌ر زوو تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی توانیان ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی لێ بكه‌وێته‌وه.
سه‌باره‌ت به هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ش، پۆلیسی دیوانییه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئاگره‌كه له ته‌نه‌كه‌ی زبڵ و پاشماوه پزیشكییه‌كان له به‌شێكی نه‌خۆشخانه‌كه كه‌وتۆته‌وه.
لای خۆیه‌وه باسم غه‌رابی جێگری پارێزگاری دیوانییه ئاشكرای كرد كه به‌هۆی دووكه‌ڵی ئاگره‌كه‌وه، 21 منداڵ و كۆرپه‌ی تازه‌له‌دایكبوو له نه‌خۆشخانه‌كه تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوونه.
راشیگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه هیچ حاڵه‌تێكی مردن له نه‌خۆشخانه‌كه نه‌بووه، بارودۆخی ئه‌و منداڵانه‌شی كه تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون، باشه و گواستراونه‌ته‌وه بۆ هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ی حوسێن و نه‌خۆشخانه‌ی گشتی.
ڤیدیۆ.. ساتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی به‌هۆی ئاگر و دووكه‌ڵه‌وه تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.